لە لوبنان ٩٠ سەربازی نەتەوە یەکگرتووەکان تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٩٠ ئەندامی هێزەکانی لە باشوری لوبنان تووشی کۆرۆنا بوون، لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە تەشەنەکردنی خێرادایە.

ئەندریا تیننتی وتەبێژی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووە لە باشوری لوبنان ناسراو بە "یونیفیل" ڕایگەیاند، سەربازە تووشبووەکان بە تەواوی جیا کراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا زیاتر بووە، بەشێوەیەک گومانی لەسەر سیستمی تەندروستی ئەو وڵاتە دروستکردووە، لەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە وەرگرتنی تووشبوانی پەتاکە لە نەخۆشخانەکان.

تا ئەمڕۆ ژماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە لوبنان گەیشتووەتە ٢٣ هەزار و ٦٦٩ کەس، لەو ژمارەیەش ٢٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام