لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی ئالقووش و بەدریکێ لە پارێزگای موسڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو .
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی٩ی٢٠٢٠، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان ناحیەی ئالقووش و بەدریکێ لە پارێزگای موسڵ ڕوویداوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە .
لەو بارەیەشەوە، ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە
تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری
تۆیۆتا لاندکرۆزەر روویداوە و بەوهۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، تەرمی ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ڕەوانەی
پزیشکی دادی دهۆک کراون.