ئەنجومەنی وەزیران دانیشتێکی تایبەت بە بودجەی فیدراڵی تەرخان دەکات

  2020-09-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنیکی نائاسایی ئەنجام دەدات، تایبەت بە تاوتوێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی سەرۆکایەتی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجە.

بەر لەو ڕاگەیاندنەی ئەنجومەنی وەزیران، خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندبوو، حکومەت بەم نزیکانە رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ڕەوانەی پەرلەمان دەکات.

بەهۆی ناکۆکی نێوان قەوارە سیاسییەکان تا ئێستا بودجەی ساڵی ٢٠٢٠پەسەند نەکراوە.



ڕیکلام