لە گەڕەكی ماسیكێ لەناوەندی پارێزگای دهۆك لەكاتی كاركردنیاندا دوو كرێكار دەكەونە ژێر گردێكی لەخۆڵ دروستكراو و یەكێكیان گیانی لەدەستدا .
ڕووداوەكە لەكاتی كاركردن بووە لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بەناوی (شوقەكانی مێرسین) و دوای رووداوەكە كرێكارانی پڕۆژەكە كرێكارەكانیان لە ژێر خۆڵەكە دەرهێنایەوە.
پەیامنێری ژیان رایگەیاند: یەكێك لە كرێكارەكان دەستبەجێ لەژێر خۆلەكەدا گیانی لەدەستداوە، دواتر لەلایەن كرێكارانی پرۆژەكەوە كرێكارەكەی تر بەزیندووی دەرهێنراوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.