تەندروستی عێراق: 4169 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-14  | 
بەغدا
ئەمڕۆ 4169 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ١٦٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٦٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٧٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان لە بەغدا، ١٣ کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، هەشت کەس لە دهۆک، سێ کەس لە کەربەلا، سێ کەس لە کەرکوک، پێنج کەس لە واست، یەک کەس لە دیالە، چوار کەس لە بەسڕە، یەک کەس لە بابل، پێنج کەس لە دیوانیە، هەشت کەس لە زیقار، کەسێک لە نەجەف، دوو کەس لە موسەنا و چوار کەسیش لە نەینەوا بوون .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٤٢٧ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٩٤ هەزار و ٤٧٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٩ هەزار و ١٣٢ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە .


ڕیکلام