تەندروستی عێراق: ژمارەی تووشبوون نزیک بووەتەوە لە 300 هەزار

  2020-09-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٢٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤٢١٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٢٩٨ هەزار و٧٠٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٣٣ هەزار و ٣٤٦ کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراق ٧٨.١%.

 



ڕیکلام