بەوێنە.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەزاخۆ سێ کەس برینداربوون

  2020-09-15  | 
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەزاخۆ سێ کەس برینداربوون
فۆتۆ: هاتووچۆی زاخۆ
 مێهڤان مەجید
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای نێوان ناحیەی باتیفا - زاخۆ سێ کەس برینداربوون.

بەشیر محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر 8ی ئەمشەو، لەجادەی سەرەکی نێوان باتیفا و زاخۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی لێگزز بە ڕەنگی رەش و تۆیۆتا کرۆلا (تەکسی) روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ کەس برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە.



ڕیکلام