لە شارى کەرکوک پەیکەرێک بۆ سابیر کوردستانى دەکرێت

  2020-09-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەوادارانى سوپاسى سپۆنسۆڕى پەیکرەکە دەکەن


سابیر کوردستانى کە لە ماوەى ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشى کۆڕۆناوە کۆچى دوایی کرد و پاشان تەرمەکەى برایەوە بۆ زێدى لەدایکبوونى خۆى بۆ شارى کەرکوک، خەمێکى دیکەبوو کە لە دڵى هەوادارانى گۆرانى و موزیکى ڕەسەنى کوردیدا جێگەیەکى زۆرى داگیرکرد.

 لە ئێستادا بڕبارە لە شاری کەرکوک پەیکەرێک بۆ ئەو هونەرمەندە سازبکرێت،  ستار جەبارى تایبەت بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) وتى: پاش ئەوەی لەلایەن سەرمایەداری و کەسایەتی رۆشنبیری شاری سلێمانی " دکتۆر تەها رەسوڵ" پلەسەر خەرجی خۆی ەیکەرێکی‌ بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو " عەتا چاوشین" دروست کرد..

منیش لەواڵی تایبەتی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بابەتێکم بەناونیشانی: (پەیکەرێ‌ بۆ سابیر کوردستانی) بڵاوکردەوە و  وتم: لە شاری سلێمانی سەرمایەدارێکی رۆشنبیر پەیکەرێکی بۆ هونەرمەدی کۆچکردوو:  عەتا چاوشین دروست کرد: جێی سوپاس و بەرزنرخاندنە، تۆبڵێی سەرمایەدارێک نەبێ‌ لە کەرکووک پەیکەرێک بۆ هونەرمەند " سابیر کوردستانی"یش درووست بکات؟..

ئیدی بۆ شەوێ دواتر بەڕێز دکتۆر تەها رەسوڵ، پەیوەندی پێوەکردم و ئامادەیی خۆی  دەربڕی بۆ دروست کردنی پەیکەرێ‌ بەهەمان شێوەی عەتا چاوشین بۆ " سابیر کوردستانی" دروست بکات،  من لێرەوە بەناوی هەوادارانی هونەرمەند کوردستانی زۆر سوپاسی بەڕێز دکتۆر تەها دەکەم و بەهیوام نموونەیان زۆر بێت..

 لە ماوەى ڕابردوودا هەردوو هونەرمەند عەتا چاوشین و سابیر کوردستانى بەهۆی نەخۆشى کۆڕۆناوە کۆڤى دواییان کرد.


ڕیکلام