خاوەنی پسولە یەک ملیاریەکەی ئاو لە ناحیەی کەڵەکچی ڕوونکردنەوە دەدات

  2020-09-16  | 
هەولێر
 مازن شنگالی
خاوەنی پسولە یەک ملیاریەکەی ئاو لە ناحیەی کەڵەکچی لە ڕێی تۆڕی هەواڵی ژیانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پسولەیەکی ئاوی ماڵان بڵاوبووەوە کە بڕی یەک ملیار  و 973 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییەک بەناوی عیسا خەلیل محەمەد، هاتووەتەوە، ئەو هاوڵاتییە کە دانیشتوی ناحیەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخانە، بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، کاتێک پسولەکەی بینیوە، سەری سوڕماوە و بەخێرایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کردووە لەناوچەکە .

ئاشکراشیکرد، دوای چەند کاتژمیرێک لە لێکۆلینەوە و بەدواداچوون پێیانڕاگەیاندووە کە هەڵەی چاپ بووە و کێشەکە لە نوسینی پسولەکەدا بووە.

عیسا خەلیل ڕاشیگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەوە لەبری ئەو بڕە پارەیە کە یەک ملیار و 973 ملیۆن دینار بووە، تەنها پێنج هەزار دیناری لێوەرگیراوە.



ڕیکلام