دهۆک.. ئافرەتێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا

  2020-09-16  | 
دهۆک
لەدهۆک ئافرەتێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 مازن شنگالی
لەکەمپی خانکێ لە سنوری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، ئافرەتێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی٩ی٢٠٢٠، لەکەمپی خانکێ لە سنوری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، ژنێکی بەتەمەن بەناوی شیرین ئیبراهیم عەتێش خۆی سووتاندووە و دواتر گیانی لەدەستداوە .

ئەندامێکی بنەماڵەی ئەو ژنە بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، شیرین ئیبراهیم لەکاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال، هاوسەرەکەی و کوڕێکی و پێنج ئەندامی تری خێزانەکەی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە ڕفێندراون و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، بەهۆی ئەو رووداوەوە ئەو ئافرەتە تووشی نەخۆشی دەرونی بووە و گوماندەکرێت لەژێر کاریگەری لەدەستدانی خێزانەکەی، ئەو کارەی ئەنجامدابێت.



ڕیکلام