ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕابردوودا تیمه‌کانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەڵەبجە، چه‌ند کونفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر نه‌بوونی بودجه و هاوکاری ته‌ندروستی ئه‌نجامدا و حکومه‌تی هه‌رێم بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ دابینکردن، بەڵام تاوه‌کو ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه نهگەیشتووەتە ده‌ست تیمه‌که و ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە گیانیان له‌ده‌ستداوه .
ئاماره‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووی له‌زیادبوونه، به‌شێوه‌یه‌ک ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج هاوڵاتی هه‌ڵه‌بجه به ڤایرۆسەکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌و بڕه بودجەیەی که (500) ملیۆن دینار بوو و حکومه‌ت ته‌رخانیکرد، نهگەیشتووەتە هه‌ڵه‌بجه و چاو‌ڕێی گه‌یشتنی ده‌که‌ین، ده‌شڵێت ئاماره‌کانی توشبوون ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له‌زیادبوونن .
د. ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووە، "له ئێستادا که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ڕێوبردنی دوو شوێندایه بۆ کۆڕۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا به ته‌واوه‌تی پڕ بووه و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی تیمی دووه‌مین و چاو‌ڕێی ئه‌و 500 ملیۆن دینارهین که حکومه‌ت بۆی دابین کردوین و تا ئێستاش نهگهیشتووەتە ده‌ستمان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی گه‌رچی له زۆنێکی مه‌ترسیداردا کارده‌که‌ن، مووچه‌ی مانگانه‌شیان دواکه‌وتووه و وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤانه کارده‌که‌ن.
داواشی له هاوڵاتیان کرد، خۆیان بپارێزن با ئه‌رکی تیمە تەندروستییەکان که‌مبێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکەشەوە، شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕۆژنامه‌وانی، له‌سه‌ر دواین ئاماره‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و ڕایگەیاند، تاوه‌کو ئێستا 24 هاوڵاتی لە هەڵەبجە به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، له کۆی 34 هاوڵاتی تووشبوو بە کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا، 24 کەسیان له‌ژێر ئوکسجیندان و 4 هاوڵاتیش له ژووری چاودێری چڕدان و تاوه‌کو ئێستاش، هه‌زار و 186 که‌س لە پارێزگای هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسه‌که بوون، هەروەک کۆی ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ڕۆژانه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ش، بۆ 50%ی به پۆزه‌تیڤ به‌رزبووه‌ته‌وه.