ژمارەیەك خوێندكار لە كەركوك وەك ناڕەزایی دەربڕین هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان بەجێهێشت

  2020-09-17  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
بۆ دووەمجار بەهۆكاری قورسی پرسیاری تاقیكردنەوەكان ژمارەیەك قوتابی پۆلی شەشی ئامادەیی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان لە كەركوك جێهێشت..


ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەك لەقوتابیانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە شاریس كەركوك بەهۆكاری قورسی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بۆ جاری دووەم وەك ناڕەزایی دەربڕین هۆڵەكانی تاقی كردنەوەیان جێهێشت. 

ئەمڕۆ لە شاری كەركوك تاقیكردنەوەی ماددەی كیمیای پۆلی شەشی ئامادەیی (قۆناغی 12)ی سەر بەخوێندنی كوردی بەڕێوەچوو، سروە جوامێر یەكێك لەو خوێندكارانەی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی بەجێهێشتووە بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: پرسیارەكان زۆرسەخت بوون ئەمەش بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی وجێهێشتنی هۆڵەكانی تاقی كردنەوە وناڕەزاییمان دەربڕی چونكە ئەمە دووەمجارە. 

ئەو خوێندكارە وتیشی: پێشتر لەتاقی كردنەوەی مادەی زیندەوەرزانی پرسیاری قورس و هەڵە لە پرسیارەكان هەبوو، بۆیە هۆڵەكەمان بەجێهێشتبوو. 

خوێندكاران گومانیان هەەی لە دانانی ئەو پرسیارانە بەو شێوەیە و ئاماژەیان بەوە دەكرد مامۆستاكانی بوونەتە لیژنەی تاقیكردنەوەكان پێدەچێت بەرژەوەندیان هەبێت. 

دلێر سابیر یەكێكی تر لەو خوێندكارانە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد سەرباری بەرزی پلەكانی گەرما و ڕەچاو نەكردنی دۆخی خراپی خوێندكاران لەماوەی ڕابردوودا، بەڵام بۆ دووەم جار لیژنەی تایبەت بەتاقیكردنەوەكان ستەممان لێ دەكەن بەهۆی سەختی پرسیارەكان و بوونی هەڵە لەبەشێكیان لەمادەی زیندەزانی ناچار بەهەڵوێستمان دەكەن.

ناوبراو داوای لەخوێندنی كوردی كەركوك ولیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی عێڕاقی كرد كار بۆ چاك كردنی هەڵەكان بكەن وڕەچاوی دۆخی ناهەمواری ئەو خوێندكارانە بكەن وچارەنوسیان لەو دوو مادەیە یەكلایی بكاتەوە..


ڕیکلام