ئەمریکا ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسی دیکەی ئێرانی سزادا

  2020-09-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزای بەسەر کۆمپانیاک و گروپـێک و 45 کەس کە کاری هاککردن و سیخوڕی سەر ئینتەرنێت بۆ ئێران دەکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەو کەسانە کار بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەکەن و سیخوڕی بەسەر ئێرانی و خەڵکی بیانیش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەسانە  سەدان کەس و کۆمپانیا و دەزگایان لە زیاتر لە 30 وڵات کردووەتەوە ئامانج، لەوانە نزیکەی 15 کۆمپانیای ئەمەریکا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا  دەشڵێت ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ناو ئێراندا سیخوڕیـیان بەسەردا کراوە، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە .

ئەوە لەکاتێکدایە ململانێکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تا ئێستای سزای بەسەر سەدان کۆمپانیا و گروپ و کەسایەتی سیاسی و ئەمنی ئێراندا سەپاندوە.


ڕیکلام