کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدیان کرد و ئاگر لە شوێنەکە کەوتەوە.
سەرچاوەیەک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند بوردومانەکە لە گوندی کێستەی ناحیەی کانی ماسێ بووە و زیان بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتووە.
وتیشی بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر کەوتۆتەوەو بەهۆی بەردەوامەی سوڕانەوەی فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکدا هاوڵاتیانی گوندەکان ترسیان لێ نیشتووە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەبیانوی بونی گەریلاکانی پەکەکە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەردەوام و رۆژانە بۆردومانی گوندەکانی زاخۆ و ئامێدی و سنورەکانی دیکە دەکەن.