مەسرور بارزانی: گەشبینم بەوەی لەگەڵ عێراق بگەینە رێککەوتنی کۆتایی

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گەشبینە بەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە هەرچەندە بەربەستی گەورە هەن بەڵام تیمێکی بەهێزی دانوستانمان هەیە و گەشبینم بەوەی لەگەڵ عێراق بگەیەنە رێکەوتنی کۆتایی.

ئەوە لەکاتێکدایە هەرێم و بەغدا رێکەوتنێک کاتیان واژۆکردوە هەتا کۆتایی ساڵ و پەسەندکردنی بودجەی 2021

بەپێی رێکەوتنەکە بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت و لەبەرامبەردا هەرێم سەدا 50 داهاتی خاڵە سنورییەکان دەدات بە بەغدا و بەغداش چاودێری خۆی بۆ دەروازەکان دادەنێت.

هەروەها لە ئێستادا بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە و بەپێی بودجەکە پشکی هەرێم 12 تریلیۆن دینارە.

لە هەمانکاتدا لە بەغدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ بودجەی ساڵانی داهاتوو، وەفدێکی حکومەتی هەرێمیش بەشداری دانوستانەکانی ئامادەکاری بودجەی ساڵانەی داهاتووە.