لە عێراق 4305 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ 4305 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پشکنینەکانیان پۆزتیڤ بووە.

وەزارەتەکە ئاماری ئەمڕۆی بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ئامارەکە 4205 توشبووش چاکبونەتەوە  ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.

هەروەها 76 توشبوو لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 8408 کەس.

بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا نزیکەی 58 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 536 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگرە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری تەندروستی عێراق رێژەی چاکبونەوە لە ڤایرۆسەکە زیاتر لە سەدا 78 ە


ڕیکلام