ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی چەند داواكاریەك ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی داوای لە لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا دەكات بەمەبەستی دڵنیابوون لە راستی رووداوەكان و تاوانەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا.


لەو بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی رایگەیاند: پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا دەكەین كە لە 14ی ئەیلولی 2020 دا پێشكەشی 45هەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكانی كردووە.

ئەنجومەنەكە بانگهێشتی لیژنەكەی كردووە كە سەردانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بكات بۆ ساغكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەی ئەو بانگەشانەی كە  ڕاپۆرتەكە تایبەت بە هێزەكانی سوریای دیموكراتی بڵاوی كردوەتەوە.

مەسەدە، بەپێویستی دەزانێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێكی بە پەلە دەربكات و تێیدا توركیا ناچار بكات لەو ناوچانە بكشێتەوە كە داگیریكردوون.

داواش دەكات ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار بدات بە دامەزراندنی دادگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە دادگاییكردنی تاوانبارانی جەنگ و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی توركیا و چەكدارانی داعش و گروپ و میلیشیا چەكدارییەكانی نزیك لە توركیا.

ئەنجومەنەكە پشتراستی زانیاریەكانی ئەو راپۆرتەی كردووەتەوە لە سنوری عەفرین و سەرێكانی كە لەلایەن لیژنەیەكی نتەوەیەكگرتووەكانەوە ئامادە كراوە و تیایدا باسی لە تاوانەكانی ئەو گروپە چەكدارانە كردووە كە پشتیوانی لە توركیا وەردەگرن. 


ڕیکلام