هاوڵاتیان ئێرانی دەروازەیەكی سنوری دیكەیان شكاند

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێكی دیكە هاوڵاتیانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداری كردن لە مەرسیمێكی شیعەكان، دەروازە سنوریەكان دەشكێنن و هێزە ئەمنیەكان ناتوانن رێگریان لێبكەن.

لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان چالاكوانە عێراقیەكان چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن هاوڵاتیان ئێرانیەوە هەوڵدەدەن بەشێوەیەكی زۆر دەروازەی سنوری تێپەڕ بكەن. 

ئەو كەسە ئێرانیانەی ئەو كارەیان ئەنجامداوە بە مەبەستی بەشداری كردن لە مەراسیمی رۆژی (ئەربعین) لەكەربەلا بكەن، كە لەلای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە رۆژێكی پیرۆزە. 

ئەو هاوڵاتیە ئێرانیانەی كە دەروازە سنوریەكانیان تێپەڕ كردووە لە دەروازەی سنوری (شەلامجە) بووە لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق، هێزە ئێرانی و عێراقیەكانیش هەوڵدەدەن رێگریان لێبكەن بەڵام لە كۆتایدا لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت و دەروازە سنوریەكە تێپەڕ دەكەن.
 
لە ماوەی رابردووشدا لە كاتی گیان لەدەستدانی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی لە دەروازەی سنوری باشماخەوە پەیڕەوانی ئەو تەریقەتە توانیان دەروازەكە تێپەرش بكەن و بۆ بەشداری كردن لە مەراسیمی هێنانەوە و بەخاكسپارتی تەرمی شێخەكەیان. 




ڕیکلام