دانیشتوانی پڕۆژەی ئەوین سیتی، گردبوونەوەیەكیان بۆ دوورخستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی ئەنجامدا و داوش دەكەن حكومەت كەموكورتیەكانی پڕۆژەكە تەواو بكات.
ژمارەیەك لە دانیشتونی پڕۆژەی ئەوین سیتی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، گردبوونەوە و داوایان كرد حكومەت هەرچی زووە كێشەكانی پڕۆژەكە كۆتایی پێهێنن، بەهۆی زۆری بۆنی مەیدانی ئاژەڵەكە كە لە تەنیشتی پڕۆژەكەیە.
دانیشتوانی ئەو پڕۆژەیە رایانگەیان پێشتر چەندینجار داوان لە حكومەت و بەرپرسانی ئیداری شارەكە كردووە بەڵام تا ئێستا كاردانەوەی ئەرێنیان نەبووە بۆ داواكاریەكانیان.
ئاماژەیان بەوەشكرد پڕۆژەكە كەموكورتی دیكەشی هەیە بەڵام وەك قۆناغی یەكەم داوا دەكەن مەیدانی ئاژەڵەكە دووربخرێتەوە.