سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكات

  2020-09-19  | 
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی کوژراوی ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بەڵێنی ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە دەدات لەبەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی و دەڵێت، ئێمە شەڕە قسە ناكەین و هەموو شتێك لە مەیدانی كردەوەدا دەردەخەین

حسێن سەلامی، لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی ئەركانی فەرماندەیی گشتی سوپا رایگەیاند: ئاغای ترەمپ گومانت نەبێت ئێمە تۆڵە دەسێنینەوە "شەرەفمان هەیە و جوامێرانە و دادپەروەرانە تۆڵە دەسێنینەوە".

ئەو دەشڵێت: بۆیە لە عین الاسد دا سەربازانی ئێوەمان نەكردە ئامانج. ئێمە ئەوانە دەپێكین كە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕۆڵیان بووە لە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی "لە پرسی تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانیدا هەر كەس دەستی بووبێت، ئێمە دەیپێكین و ئەمە پەیامێكی جدیە".

فەرماندەی سوپای پاسداران بەبیری دەهێنێتەوە "كاتێك كە لە عەین ئەسەدماندا ئامادە بووین ئەگەر ئێوە وڵامتان بدایەوەتەوە، دەسبەجێ بەو سەدان مووشەكەی كە ئادەمان كردبوو، هەموو ئەو ئامانجە دیاری كراوانە كاول بكەین".

سەلامی وتیشی "ئێستاش ئەگەر بچوكترین زیان بە ئێرانیەك بگەیەنن ریشەتان دەردەهێنین و ئەم هەڕەشانە جدیە و ئێمە شەڕە قسە ناكەین و هەموو شتێك لە مەیدانی كردەوەدا دەردەخەین".


ڕیکلام