لەبارەی سوتانی سنەوبەرەكانەوە قایمقامی سلێمانی داوای لێكۆڵینەوە دەكات

  2020-09-19  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 گۆران عەبدوڵا
قایمقامی سلێمانی داوا دەكات داواكاری گشتی لەبارەی سوتانی سنەوبەرەكانی رێگای تاسڵوجە سكاڵا بجوڵێنێت و هەركەسێك كەمتەرخەمە سزا بدرێت.

ئاوات محەمەد، لەبارەی دەنگۆی كەمتەرخەمی یەكەی ئیداری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند ئەوان وەڵامی كەس نادەنەوە و تەنها داوا دەكەن "داواكاری گشتی سكاڵا بجوڵێنێت لەو بارەیەوە لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە پەیوەندی هەیە مافی گشتیەوە". 

قایمقامی سلێمانی بە پێویستیشی دەزانێت "هەر كەسێك دەستی هەیە لە سوتانی ئەو سنەوبەرانە یان كەمتەرخەمە لەو بارەیەوە سزا بدرێت".

ئەوەش دوای ئەوەهات لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان هەریەكە لە پارێزگار و قایمقامی سلێمانی بەوە تۆمەتباركران كە ئاگاداری سوتانی ئەو سنەوبەرانەن. 

ماوەیەكە سنەوبەرەكانی سەر رێگای تاسڵوجە و سلێمانی وشك دەرێكن و دەسوتێندرێن و ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و بڕیارە سكاڵای یاسایی لەو بارەیەوە تۆمار بكرێت. 


ڕیکلام