ئەلمۆنیتۆر: کازمی جەنگی دژی گەندەڵی دەستپێکرد

  2020-09-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەنگی لە دژی گەندەڵی ڕاگەیاندووە و هێزە دەسەڵاتدارەکانیش ترسیان لە ڕەمەزەکانیان هەیە.

لەڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە "کازمی تەپڵی جەنگی لە دژی گەندەڵی لێداوە و ئەو هێزانەش کە هەژموننیان هەیە هەموو هەوڵێک دەدەن رەمزەکانیان بەر ئەو تۆمەتانە نەکەون".

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەنگاوی کرداری دەستپێکردووە لە دژایەتیکردنی گەندەڵی لە عێراق، ئەویش کاتیک هەواڵی دەستگیرکردنی چەند گەوربەرپرسێکی ڕاگەیاند، کە تێوەگلاون لە گەندەڵییەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە نوێیەی کازمی پشتیوانی و خۆشحاڵییەکی گەورەی جەماوەری فراوانی هێناوەتە ئاراوە، داواشیان کردووە موجامەلەی حزبە دەسەڵاتدارەکان نەکات.

لە کۆتایی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەکاتی دیدارەکەی ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، سیستانی پشتیوانی هەنگاوەکانی کردنەوەی دۆسییە گەورەکانی گەندەڵی و لێپرسیینەوە لەو کەسانە دەکات کە تێوەگلاون لە گەندەڵییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک لێپرسراوی پێشووی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی دەستگیر کران.



ڕیکلام