وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٠٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٣ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤٣٢٧ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە، بەوەش دەردەکەوێت ئەمڕۆ ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوەتەی کۆرۆناى لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٣١٥ هەزار و ٥٥٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەش ٢٤٩هەزار و ٥٣٩ کەس چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە ٧٩.١% .
هەتا ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٨٤٩١ کەس گیانیانە لەدەستداوە.