کازمی و حەلبوسی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە

  2020-09-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان کرد دەربارەی بایەخ و گرنگی کۆتایی هاتنی بەپەلەی یاسای هەڵبژاردنەکانەکان.

نوسینگەی کازمی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران پێشوازیکردووە لە حەلبوسی و پێکەوە گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دوا پێشهاتە نوێیەکانی وڵات لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە، هەروەها ئەو بەربەست و رێگرییانەی کە ڕوبەڕوی وڵات دەبێتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە لە دیدارەکەدا جەختکراوەتەوە، لە تەواوکاری کاردرن لە نیوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسا دانان، کە دەبێتە هۆی پەلەکردن لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەت بە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە دەکات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی نوسینگەی کازمی جەختکراوەتەوە لەوەی هەردوولا گفتوگۆیانکردوە لەسەر بایەخی یاسای هەڵبژاردنەکان و زوو کۆتایی هێنان بە گفتوگۆکان لەسەری، بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بریارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، هەروەها گفتوگۆ کراوە دەربارەی ڕۆڵی چاودێرانەی پەرلەمان و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەت لە دژایەتی کردنی گەندەڵی.



ڕیکلام