تیمی پێگەیشتوانی زاخۆ بوونە قارەمانی پارێزگای دهۆک

  2020-09-19  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
لە یاری کوتایی تۆپی پێدا قارەمانی پارێزگای دهۆک ، تیمی تازە پێگەیشتوانی زاخۆ لە یاریگەی گارە لە پارێزگای دهۆک بووە میوانی یانەی تازە پێگەیشتوانی دھۆک ، تازەپێشگەیشتوانی زاخۆ توانیان بە ئەنجامی ٤-١ گوڵ بە لێدانی پەنەڵتی سەربکەون و ببنە قارەمانی پارێزگای دھۆک .

ھشیار دووبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە توڕی هەواڵی ژیان ڕاگەیاند :" دوای ئەنجامدانی چەند یاریەک لە قارەمانی پارێزگای دهۆک ، یانەی وەرزشی تازە پێگەیشتوانی  زاخۆ توانی بگاتە یاری کوتایی لەگەڵ یانەی تازە پێگەیشتوانی دهۆک ، و لە ئەنجامی یاری کوتایدا کوڕانی زاخۆ توانین بە ئەنجامی ٤-١ گول بە لێدانی پەنەڵەتی نازناوەکە بەدەست بێنن و ببنە قارەمانی پارێزگای دهۆک ".

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەردوو  یانەکە نەیانتوانی لە گێمی یەکەم و دووەمی یارییەکە گوڵ توماربکەن ، و بە ئەنجامی ٠-٠ یاریەکە کوتایی هات، دواتر گەیشتە لێدانی پەنەڵەتی ،و لە ئەنجامدا یانەی تازە پێگەیشتوانی زاخۆ بە ئەنجامی ٤-١ گوڵ توانین نازناوەکە بەدەستبێنن .



ڕیکلام