دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی کاتی بڕیاری ڕاگرتنی تیک تۆک و وی چاتی ڕاگرت ئەوەش بەهۆی ئەوەی نزیکبونەتەوە لە کڕینی ئەپڵیکەیشنەکە.
ترەمپ لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاند رێکەوتنی سەرەتای لەنێوان کۆمپانیای خاوەندارێتی تیک تۆک و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کراوە.
وتیشی لە کڕینی ئەپڵکەیشنەکە نزیکبونەتەوە و بەوەش ئیتر کۆمپانیاکە لە ئەمریکا دەبێت و زیاتر لە 25 هەزار هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی دەڕەخسێت.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند بە بڕیاری ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی تیک تۆک و وی چات بەشێویەکی کاتی ڕاگیراوە،ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەپڵکەیشنەکە بکڕن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ بە بیانوی سەلامەت نەبوونی زانیاری هاوڵاتیان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تیک تۆک و وی چات لە ئەمریکا.