تەندروستی عێراق: ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠٥٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەم کاتە ٣٤٣٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تا ئێستا ٣١٩ هەزار و ٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٥٣ هەزار و ٥٩١ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لەئێستاشدا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە لە عێراق لە٧٩.٥%.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە ٨ هەزار و ٥٥٥ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.




ڕیکلام