دادگا لە دژی كۆمپانیاکانی ئاسیا و زەین بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیاری دادگا چیتر حكومەت ناتوانێت راستەوخۆ مۆڵەتی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و زین نوێ بكاتەوە، تا ئەو كاتەی كۆمپانیاكان قەرزەكانیان نەدەنەوە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق.

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنە جیاوازەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پشتیوانی خۆیان بۆ بریاری دادگای كەرخ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریاری ژمارە (٥٠ ) ی ساڵی ۲٠۲٠ ی ئەنجومەنی وەزیران و رەتكردنەوەی تانە و تەزەڵومی حكومەتی عێراق و كۆمپانیای ئاسیا و زەین.

ئەو پەرلەمانتارانە كە 92 پەرلەمانتار بووە واژۆی سكاڵاكەیان كردووە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی نوێنەرایەتیان كراوە لە دادگا دژی بریاری حكومەت وەستاونەتەوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە.

بەگوێرەی بڕیاری دادگاكە "حكومەت ناتوانێت راستەوخۆ مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە نوێ بكاتەوە، كۆمپانیاكان دەبێتە قەرزەكانیان بدەنەوە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق". 

پەرلەمانتارەكان ئەوەشیان راگەیاندووە: دادگا بەهۆی بەرزی كرێی ئینتەرنێت و مۆبایل، هاوكات بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزاری وەك پێویست نییە. دەبێت دەرفەت بۆ كۆمپانیای تریش بكرێتەوە و بازارەكە قۆرغ نەكرێت.


ڕیکلام