گورگ لە 15 سەرەمەڕ لەناو دەبات و 14 سەریش بریندار دەكات

  2020-09-20  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
لە گوندی مام ئێزدینای سەر بەناحیەی باعەدرێ لە قەزای شێخان گورگە هێرش دەكاتە سەر جەڵەبێك مەڕی هاوڵاتیەك لە ئەنجامدا 15 مەڕ دەكوژن و 14 مەڕی دیكەش بریندار دەكەن.

سەبرۆ مام ئێزدینی ، خاوەنی ئەو جەڵەبە مەڕە، ڕایگەیاند، ئەمە یەكەم جار نییە گورگ هێرشدەكاتە سەر مەڕەكانی و بەهۆیەوە زیانی زۆری پێگەیشتووە.

بە گوێرەی بڕیاری حكومەتی هەرێم راوكردنی هەموو جۆرە ئاژەڵێكی كێوی قەدەغەیە و رێگا نادرێت گورگیش راو بكرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە. 


ڕیکلام