زاخۆ.. ٧٠٠ ملیون دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕوژەیەک تەرخانکرا

  2020-09-20  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
بە بریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی دهۆک بە کوژمەی ٧٠٠ ملیون دینار پڕوژەی خزمەتگوزاریەی رێگا و بان لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای زاخۆ ئەنجامدەدرێت .

لەو بارەیەوە دیار بەحری بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی پارێزگای دهۆک بە توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " ئەمڕو سەردەدانی ناحیەی ڕزگاریمان کرد و بریارماندا بە کوژمەی ٧٠٠ ملیون دینار پڕوژە لەم ناحیە ئەنجامبدرێت ، و پڕوەژەکان پێکدێن لە ڕێگا و بان و قیرتاوکردن و کونگرێتکردنی شەقامەکان بە درێژی زیاتر چوار کیلۆمەتر دەبێت".

پڕوژەکان لە کومەڵگەی ئیبراهیم خلیل  و پشابوور  و گوندەکانی گرک سندی ،  و حەسەن ئاڤا ، و خێلەخ ، و چەمکۆرک ، ی سەر بە ناحیەی رزگاری لە قەزای زاخۆ ئەنجامدەدرێت .

تەرخانکردنی ئەو بودجەیە لە کاتێکدایە، ڕێگای نێوەدەوڵەتی دەروازی ئیبراهیم خەلیل ه بە کوژمەی ٨ ملیار دینار لە قوناغی تەندەردایە ، و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە کومپانی  کەرتی تایبەت دەدرێت و دەست بە دورستکردنی ڕێگاکە دەکرێت .