نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردوومانی چەند شوێنێکیانکرد لە سنووری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک .
سەرچاوەیەک بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند ، بوردوومانەکە لە چیای بێستمێ و چەند گوندێکی بناری چیای گارە بووە لەو قەزایە و تێیدا زیانی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی گەیاندووە
ئاماژەی بەوەشکرد هەر ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە چەند جارێک دەوروبەری گوندی سەرگەلێ لەسبووری ناوچەی نهێلێ بوردوومانکرابوون.