لە نزیک مەزاری شەرەفەدین لە شنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا

  2020-09-20  | 
 مازن شنگالی
کەمێک لەمەوبەر لە چوار ڕێیانی گوندی بۆڕک لە نزیک ڕێگای مەزاری شێخ شەرفەدین لە قەزای شنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شنگال بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگاوە بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە، چونکە دووربووە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون.

باسی لەوەشکرد تا ئێستا سەرچاوەی تەقینەوەکە دیار نییە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.



ڕیکلام