پۆلیسی هەولێر: سواڵكەرێكمان دەستگیركردووە لە سێ رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە

  2020-09-21  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی دەستگیركردن و رێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە شارەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت 751 سواڵكەریان دەستگیركردووە.

دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەوێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی تاوانەكانی لە شارەكە بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: ئاماری تاوانە جۆراوجۆرەكان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پێنج هەزار و 995 تاوانی جۆراو جۆر بووە و لە نێویاندا پێنج هەزار و 568 تاوانیان ئاشكرا كراون و تۆمەتباران دراونەتە دادگا. 

بەڕیوەبەری پۆلیس روونیكردووەتەوە، لەو ماوەیەدا 655 تۆمەتبار كە بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر و ... هتد دەستگیر دەستگیركراون. 

ئەو ئاشكراشیكرد لەو ماوەیەدا 751 سواڵكەریان دەستگیركردووە كە سیمای شاریان ناشیرین كردووە و لەگەڵ سواڵكردنیان خۆیان بە نەخۆش و كەمئەندام نیشانداوە بە مەبەستی راكێشانی سۆزی خەڵكی. 

بەڕیوەبەری پۆلیس نمونەی یەكێك لەو سواڵكەرانە ئاشكرا دەكات كە لە ماوەی سێ رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە. 




ڕیکلام