یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆک دەکشێتەوە

  2020-09-21  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ئاشکرایدەکات لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاگادار کراونەتەوە لە حکومەتی خۆجێیەتی دهۆک بکشێتەوە.

سەباح باپیری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاگادارکراین کە ڕێکەوتنی هاوبەشی نێوانیان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک هەڵوەشایەوە و دەبێت لە حکومەتی خۆجێیەتی بکشێنەوە".

باپیری ئاماژەی بەوەشکرد ە ئەو هەڵویستەی پارتی پەیوەندیی بە هەڵوێستی سیاسی سەرکرسایەتی یەکگرتوو و فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە .

ناوبراو وتیشی ئەوان وەکو یەکگرتوو دژی ئەوەبوون لەحکوومەتی خۆجێیەتی دهۆک بکشێنەوە و دەیانویست زیاتر لەو پۆستانەدا خزمەتی خەڵک بکەن و ئەوەشیان بە پارتی وتووە .

بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان پارتی و یەکگرتوو کە لەساڵی ٢٠١٥ ئیمزا کرابوە، بۆ ئەوەی بەهاوبەشی پۆستەکانی ئیدارەی پارێزگای دهۆک بەڕێوەببەن، یەکگرتوو ١٩ پۆستی ئیداریی بەرکەوتبوو.



ڕیکلام