هونەرمەندێكی كاكەیی دووەم بەرهەمی خۆی بە زاراوەی ماچۆیی تۆماركرد

  2020-09-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەندێكی كاكەیی دووەم بەرهەمی خۆی بەزاراوەی ماچۆیی كاكەییەكان تۆماركرد و بەرهەمەكە وەك شانازیی بوونی كاكەییەكان بە كوردبوونی خۆیانەوە تۆماركراوە

ڕووبار ڕەشید كاكەیی لەو بارەیەوە رایگەیاند، ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیەكەی بەشێكی لەسەر بووجەی خۆمان و لەگەڵ بابیلۆن كاری بۆ كراوە لە گوندی هاواری كاكەیی لە پارێزگای هەڵەبجە ڤیدیۆكە تۆماركراوە. 

ئەو وتیشی: كاكەییەكانی ناوچەی هەڵەبجە لە كلیپەكەیدا بەشداریان كردووە، كاری دەرهێنانی لەلایەن ڕەنج حاجی بۆ كراوە و ئاوازی گۆرانیەكە لەلایەن دوو هونەرمەندی گۆرانی بێژی كاكەیی ئەحمەد هەیاس و ئیبراهیم فەتاحەوە بۆ كراوە و شیعرەكەی لایەن هۆنۆ كاكەییەوە نووسراوە.

ئەو هونەرمەندە بەرهەمەكەی بە ناوناسنامە بڵاوكردووەتەوە و دەشڵێت: كارە هونەرییەكانی من سەرجەمیان پەیام دەبێت و بەجلوبەرگی كوردی دەردەكەوم و ڕێچكەی تایبەتی خۆم تێك نادەم بۆ بەدەستهێنانی مادە چونكە كاری من وەك ووتم پەیامە نەوەك فرۆشتنی كارە هونەرییەكانم. 

لەم بەرهەمەدا جگە لەكاكەییەكان وەك خۆبەخش كاری میوزیكیان تێدا كردووە بە ئامێری كەمانچە كاروان محەمەد كاری تێدا كردووە و ئاراس ڕەفعەت دابەشكردنی دەنگی بۆ كردووە و كاری فۆتۆگرافەر لەلایەن ستۆدیۆی خەیاڵی شاری كەركوك كە بەشێوەیەكی خۆبەخشی كراوە.

ڕووبار ڕەشید كاكەیی لە دایكبووی ١٩٨٧ ە و یەكەم بەرهەمی بەناوی هاواری كاكەیی پێش دوومانگ بڵاوكردووە كارەساتەكانی كاكەیی بە گۆرانی باس كرد بوو. 


ڕیکلام