لەدرێژەی هەڵمەتی سەوزکردنەوەی شاخی گۆیژە، لە ئێستادا کار لەسەر سەوزکردنەوەی ئەو بەشەی دەکرێت کە ماوەیەک لەوبەر سوتا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوونی کارەکانی سەوزکردنەوەی شاخەکە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی سەردانی ئەو شوێنەی شاخەکەی کرد و پشتگیری خۆی بۆ کارئاسانی تەواوی ئەو کۆمپانیاە دەربڕی کە سەوکردنەوەی شاخی گۆیژەیان گرتووەتە ئەستۆ.
قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی گەیاندی ئاو بۆسەر شاخی گۆیژە کۆتایی هاتووە و لە قەڵاچوالانەوە بە چەند قۆناغێک ئاو گەیەندراوەتە سەر شاخەکە ، بە مەبەستی ئاودانی ئەو دار و نەمانانەی کە دەڕوێندرێن.
ڕەئوف بایز ئاغا سەرپەرشتیاری سەوزکردنەوەی شاخی گۆیژە ڕایگەیاند، کۆمپانیاک ڕوبەرێکی لەشوێنە سوتاوەکە وەرگرتووە بە مەبەستی سەوکردنەوەی، دوای سێ ساڵ له خزمه‌تكردنی نه‌مامه‌كان ئه‌و روبه‌ره‌ی ئێستا وه‌ریگرتوه‌ته‌وه به سه‌وزكراوی را‌ده‌ستی دارستان و پاوانی سلێمانی بكات.
وتیشی "له ئێستادا چه‌ند تیمه‌كانی كۆمپانیاكه كاری دروستكردنی گرادۆن و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی نه‌مامه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاماده بێت و له وه‌رزی نه‌مام ڕواندندا نه‌مامی تێدا بڕوێنن" .
هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه به چاودێری پارێزگاری سلێمانی، سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و به‌رێوبه‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی له كۆتایی ساڵی رابردوودا راگه‌یه‌ندراوه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، قائیمقامی سلێمانیش له‌لایه‌ك داوا له هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كات له‌كاتی سه‌ردانی چیای گۆیژه ژینگه‌ی سنووره‌كه بپارێزن و نه‌بنه‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له‌لایه‌كیتر داوای له كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره‌كان كرد به‌شداربن له سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌دا .