وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧٢٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٦٨٢ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٣٢٧هەزار و ٥٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦١هەزار و ٧٥٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لەکۆرۆنا لە ٨٠%، کە ئەوەش وەک ستانداردیکی جیهانی دیاریکراوە بۆ ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا.
تا ئێستا بەهۆی پەتاکەوە ٨٦٨٢ کەس لەسەرانسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە.