خانەقین.. لەهێرشێکى داعشدا چوار کورد شەهید و برینداربوون

  2020-06-13  | 
خانەقین
خانەقین
ئەرشیڤ
 هێمن میروەیس
کەمێک پێش ئێستا لە گوندى داراى سەربەقەزاى خانەقین ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو کە گوماندەکرێت چەکدارانى داعش بن، هێرشیانکردەسەر گوندەکە و باوک و کوڕێکیان شەهیدکرد و دووکەسی دیکەشیان بریندارکرد کە هاوڵاتى کاکەین.

لەوبارەیەشەوە عەمید دلێر شکور ئامر لیواى ٣ى پیادەى هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورى خانەقین، بە تۆرى میدیایی ژیان-ى ڕاگەیاند، ئەمشەو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو کە گوماندەکرێت چەکداری داعش بن، پەلامارى گوندى داراى کوردنشینى کاکەییان داوە لە سنورى قەزاى خانەقین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشە، باوک و کوڕیک شەهید بوون و  زاوایەکی ئەو بنەماڵەیە و هاوڵاتیەکى دانیشتوى گوندەکەش بریندار بووە.

عەمید دلێر شکور راشیگەیاند، ئەمە جارى یەکەم نیە کە چەکدارانى نەناسراو هێرشدەکەنە سەر گوندە کوردنشینەکانى قەزاى خانەقین، لەماوەکانى ڕابردووشدا چەندینجار هێرشی هاوشێوەیان ئەنجامداوە و هاوڵاتیانى کوردیان کردووەتە ئامانج و بەرهەمە کشتووکاڵییەکانیان سووتاندوە.

هێمن میروەیس  - خانەقین



ڕیکلام