کۆرۆنا لە ئەمریکا لە تەشنەکردنی بەردەوامدایە

  2020-09-22  | 
ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ئەمریکا لە بەرزبوونەوەدایە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زانکۆی جۆنز هۆبکینز ڕایگەیاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی کۆرۆناوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە تەنها ٦ هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە.

زانکۆکە کە بە وردی چاودێری ڕەوشی کۆرۆنا دەکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کۆی شەش ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تووشی کۆرۆنا، تا ئێستا ٢٠٠ هەزار و ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی ترەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕۆژانە لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.

ڕێکخراوەکە ئاشکرایکرد، سەرباری ئەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان کەمیکردووە، بەڵام تەنها لە ماوەی ٧ ڕۆژی ڕابردوودا دوو ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاویکردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین لەکۆتایی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، زیاتر  ٣١ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون لە جیهاندا و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٩٦٢ هەزار کەس.



ڕیکلام