فەهیم عەبدوڵا بۆ ژیان: خەڵكێكی توندڕەو لە یەكگرتوو نەیاندەویست لەگەڵ پارتی تەبا بن

  2020-09-23  | 
فەهیم عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ یەكگرتوو ئاشكرایكرد، خەڵكێكی توندڕەو لە نێو یەكگرتوودا پەیدابوون كە نەیاندەویست پارتی و یەكگرتوو لە دهۆكدا تەبا بن.


فەهیم عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی كە ماوەی چوار ساڵی رابردوو هەبوو، بەڵام لەگەڵ دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەت برادەرانی یەكگرتوو بوونە ئۆپۆزسیۆن ، ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی كە ئەو باردەرانە هەڵوێستی دژ بەیەكتریان بۆ دروست دەبوو، بۆیە هەردوولا گەیشتینە ئەو باوەڕەی كە رێكەوتنەكە هەڵبەوەشێنینەوە. 

ئەو كە لە فراكسیۆنی پارتیە وتیشی: ئێمە ناتوانین ئیدارە خۆجێییەكان بە شێوەی 100% لە ئیدارەی حكومەت جیا بكەینەوە، بەڵام ئەوان لە ماوەی رابردوو دەنگێكی توندڕەویان تێدا پەیدابوو بوون، كە نەیاندەویست یەكگرتوو لەگەڵ پارتی تەبا بن بەتایبەتی لە سنوری دهۆكدا، ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی مانا بۆ رێكەوتنەكە نەمێنێت. 

یەكگرتوو بە گوێرەی رێكەوتنی لەگەڵ پارتیدا دەبوو 24 پۆستی ئیداری وەربگرێت، بەڵام تەنها 19 پۆستی وەرگرتبوو، بە گوێرەی ووتەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك، وتی: هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنەكە كاركردنی بەرپرسەكانی یەكگرتوو نەبووە بەڵكو بابەتەكە هۆكاری هەڵوێستی سیاسی ئەو حزبە بووە نەك كەموكورتی لە پۆستەكانی دهۆكدا.  

فەهیم عەبدوڵا لەبارەی شوێنگرتنەوەی پۆستەكانی یەكگرتوو، ئاشكرایكرد: ئەوە بەگوێرەی یاسایی و كارگێڕی پڕ دەكرێنەوە، ئەو پۆستانەش مافی پارتیە كە شوێنەكانیان پڕبكاتەوە، تا ئەو كاتەی رێكەوتن لەگەڵ لایەنێكی دیكەدا بكات. 


ڕیکلام