لە قەزای سۆران 10 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2020-09-23  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر هێزەكنای ئاسایش دەستیان بەسەر 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.

ئاسایشی قەزای سۆران، رایگەیاند: لە نزیك گوندی بەرمیزەی سنوری برادۆست، دەستیان بەسەر 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە، كە خەریكی گواستنەوەی بوون. 

ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هاوكات دوو تۆمەتباریش لەهەمان شوێنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون كە رادەستی دادگا كراون.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی سلێمانی رایگەیاندبوو هاتنی ئەو بڕەزۆرەی مادە هۆشبەرەكان بۆ هەریمی كوردستان بۆ رەوانەكردنیەتی بۆ وڵاتانی دیكە. 


ڕیکلام