حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی لە پەرلەمان گێڕایەوە

  2020-09-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای گێڕانەوەی پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2020 لە پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ ئەوەی گۆڕانكاری تێدا ئەنجام بدات.

بە گوێرەی نوسراوێك كە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە فەرمی داوای كردوە رەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بگەرێندرێتەوە حكومەت. 

ئەو نوسراوەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران كە دوێنێ 22ی ئەیلول دەرچووە، ئاماژەی بەوە كردووە داواكاریەكەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند هەموار و تەعدیلێكە لە یاساكەدا. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە حكومەتی عێراقی لە چەند رۆژی رابردوودا پڕۆژە یاسای بودجەی سێ مانگی داهاتووی عێراقی لە ژێر ناوی بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان كردبوو . 


ڕیکلام