پۆلیسی دهۆك هۆكاری كوشتنی هاوڵاتیە ئێزدیەكە ئاشكرا دەكات

  2020-09-23  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
ئەو كەسەی كە هاوڵاتیە ئێزیدیەكەی كوشتووە دەستگیر كرا و هۆكاری كوشتنی هاوڵاتیەكە بۆ پۆلیس ئاشكرا دەكات.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ٢١ ی ئەم مانگە لەقەزای شیخان تەرمی هاوڵاتیەك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لەسەر ڕێگای نێوان قەزای شێخان كۆمەڵگای مەهەت دۆزرایەوە.

ناوبراو رایگەیاند دوای لێكۆڵینەوە و ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسەی كوژراوە گەنجێكی ئیزدی تەمەن ٢٥ ساڵ بووە بەناوی (میران بورهان حەمۆ) دانیشتووی كۆمەلگەی مەهەتە.

وتەبێژی پۆلیس ئاشكراشیكرد، هێزەكانمان توانیان لەماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێردا تاوانباری كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیر بكەن، تاوانبارەكە دانی بەتاوانەكەی ناوە. 

ئەوەشی روونكردەوە بكوژەكە هاوڵاتیەكی ئێزیە و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە هۆكاری كوشتنی ئەو كەسە ئێزدیە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و قەرزارییەوە بووە. 

ئەو کەسەی هاوڵاتیەکەی کوشت


ڕیکلام