ئەمڕۆ لەشاری دهۆك چەند شوێنێكی بازرگانی بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە روبەڕوی سزا و داخستن بوونەوە.
یوسف محەمەد، سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی بەدواداچوون لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی مانگ لەناو بازاڕی دهۆكدا ١٢ شوێنی بازرگانی جیاجیا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە داخران.
ناوبراو ئەوەشی رایگەیاند، بەشێك لە شوێنەكان بە پارە سزا دراون و ئەو شوێنانەی كە روبەرشووی سزا بوونەتەوە پێكهاتوون لەماركێت و دوكان و شوێنی فرۆشتنی چەرەزات و شوێنی جیاوازی دیكە.
سەرۆكی لیژنەكە وتیشی: لەم قۆناغەدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێرایی لەپارێزگای دهۆك لەتەشەنەدایە پێویستە هاوڵاتیان بەگشتی و خاوەن دوكان و شوێنە بازرگانیەكان پابەندبن بە ڕێنمایەكانەوە.