عێراق دەچێتە دەرەوەی لیستی وڵاتە مەترسیدارەکان

  2020-09-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، توانیویەتی پشیتوانی ئەوورپا بەدەستبهینن بۆ دەرچوونی لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە زۆر مەترسیدار ناوزەد کراون لە بواری سپیکردنەوەی پارە و تیرۆر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆسیەی دەرهێنانی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار لەبواری تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە، لە دیارترین ئەو دۆسیانە بوون، کە لە ترۆپکی وتووێژەکانی نێوان فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئەوروپییەکانی بووە لە پەرلەمانی ئەوروپا.

سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستییەکی گەورە لای دۆست و هاوبەشەکانی عێراق دروست بووە، بۆ پشتیوانکردنی بەغدا بەمەبەستی دەرکردنی لەو لیستە لە نزیکترین دەرفەتدا، بە تایبەت دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو هەنگاوانەی بۆ ڕوونکردنەوە کە وڵاتەکەی ناویەتی لەو بوارانەدا.

لەو ڕوەوە وەزیری دەرەوەی عێراق بە هاوتا ئەوروپی و کەسایەتییە سیاسیەکانی لە پەرلەمانی ئەوروپاو وتووە، عێراق لەبری جیهان جەنگی دژەتیرۆری کردووە و لەوپێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، کە لەو جەنگەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئەرکی کاراو دیاری بینیووە.



ڕیکلام