بۆ دۆسیەی کارتی نیشتیمانی شاندنی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن

  2020-09-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری ناوخۆیی عێراق فەرمانیکرد بۆ ناردنی شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت بۆ هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کێشەی کارتی نیشتیمانی.

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆیی عێراق شاندیکی وەزارەتەکەی ڕاسپارد بۆ سەردانیکردنی هەولێر، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.

غانمی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە "فەرمانمانکردووە بە ناردنی شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرتی فیدراڵی بۆ سەردانیکردنی شاری هەولێر، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم،ە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە و کێشە و بابەتەکانی  نێوان هەرێم و ناوەند لەوبوارەدا.

وەزیری ناوخۆیی عێراق ئاشکرایکرد، بابەتەکان تایبەت دەبن بە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و گواستنەوەی باری شارستانی و بەستنەوەی تۆڕی کارتی نیشتیمانی و بارەگای رەگەزنامەی هەولێر و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی تایبەت بە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و چەندین کێشەی تایبەت بە کاری  باری شارستانی.



ڕیکلام