بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە تورکیا شەش هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتکردەوە

  2020-09-24  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای داواکاری گشتی لە ویلایەتی سامسۆنی تورکیا بڕیاریدا بە دەرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ٦ هاوڵاتی عێراقی، کە پێشتر لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە دەستگیر کرابوون.

هێزەکانی دژە تیرۆر لە دەزگای ئەمنییەتی ویلایەتی سامسۆن ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ١١ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندییان بەڕێکخراوی داعشەوە دەستگیر کراون.

دەزگای داواکاری گشتی ویلایەتەکە ئاشکرایکرد، دوای کۆتایی هاتنی ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ٦ ڕاگیراوە عێراقییانە، بڕیاردرا بە دەکردن و دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیا و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ

دەستگیر کراوەکانی دیکەدا بەردەوامە.



ڕیکلام