ئەمڕۆ لەبەیانییەوە تاوەکو ئێوارە دوو جار خاوەن شوقەکانی ئارام سیتی لەدهۆک گردبوونەوە و داوایانکرد حکومەت بەهانایانەوە بچێت بۆ تەواوکردنی شوقەکانیان .
ئەگەر چی لە بەیانییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لیدەکرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن و میدیاکارانیش ڕووماڵی بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوان بڕیاریان دا گردبوونەوەکە ئەنجامبدەن و خۆیان ڤیدیۆی بکەن و بۆ کەنالەکانی ڕاگەیاندن بنێرن .
ئەوانەی لە گردبوونەوەکەدا ئامادەبوون وەک خۆیان دەڵێن بەنوێنەرایەتی ١٢٤٤ خێزانی بەشدار لەم پرۆژەیە دا هاتوون، کە ماوەی ١٠ ساڵە پارەکانیان داوەتە خاوەنی پرۆژەکە و تاوەکو ئیستاش شوقەکانیان تەواونەکراونەتەوە .
ئاماژەیان بەوەشکردووە ئەگەر حکومەت و خاوەنی پرۆژەکە نەیێنە سەرخەت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی توندتریان دەبێت.