بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستپێدەکەنەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێکە گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ڕاگیراون.
بەپێی ماڵپەڕی فلای پێگاسووسی ئاسمانی ، ئەمشەو گەشتێک هەیە لە ئیستانبوڵەوە لە کاتژمێر 11:25 خولەکی شەو دەست بە گەشتەکە دەکات و کاژێر 02:00ی بەرەبەیان فڕۆکەکە دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر .
بڕیاریشە لەڕۆژانی داهاتووشدا گەشتی دیکە لە تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە.
پێشتر لە نێوان توركیا و عێراقدا هەفتانە 284 گەشتی ئاسمانی لەنێوانیان هەردوو وڵاتدا دەكرا.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەند مانگێکە گەشتە ئاسمانییەکان لە تورکیاوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراون.