لە 24 كاتژمێری رابردوو 706 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

  2020-09-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 706 تووشبووی نوێی كۆرنا لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتەكە لە راگەیەندراوی ژمارە 212ی ئەمڕۆ هەینیدا نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 739 پشكنینی كۆرۆنا لە هەرێمدا ئەنجامدراوە كە لە نێویاندا 706 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە. 

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە لەو ماوەیەدا ژمارەی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكە زیاتر لە تووشبوون بووە كە 521 كەس بووە، زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە شاری سلێمانی بووە كە 11 كەس بووە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٢)

١. پشكنین: (٤٧٣٩ پشكنینی نوێ)
(١٦٧٩ هەولێر)، (٧١٦ سلێمانی، ٨٩ گەرمیان، ٥٢ ڕاپەڕین)، (٢١٥٨ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٠٦ تووشبووی نوێ)
(٢٥٠ هەولێر)
(١١٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)
(٢٦٥ دهۆك)
(٣١ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٥٢١ چاكبوون)
(١٩٤ هەولێر)
(٣١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین)
(٢٢٦ دهۆك)
(٣٣ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٥ مردن)
(٤ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ٤ ڕاپەڕین)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤٤٣٠٢٤ (١٦٣١٩٧ هەولێر، ١١١٤٢٣ سلێمانی، ١٦٤٣١٩ دهۆك، ٤٠٨٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٤٦٩٥ (١٦٥٥٨ هەولێر، ١٥٥٥٦ سلێمانی، ١١٠٣٠ دهۆك، ١٥٥١ هەڵەبجە)
چاكبوون ٢٨٦٧٤ (١٣٠٥٦ هەولێر، ٩٩١٨ سلێمانی، ٤٢٥٣ دهۆك، ١٤٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٤٠٤ (٢٩٥٩ هەولێر، ٤٨٠٧ سلێمانی، ٦٥٦٣ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)
مردن ١٦١٧ (٥٤٣ هەولێر، ٨٣١ سلێمانی، ٢١٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٥ی ئەیلول ٢٠٢٠